له شوباتی 2021، كۆمپانیای SOSS ناوی خۆی گۆڕی له (نووسینگه‌ی ئاماری بۆ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان) بۆ ڕێكخراوی SOSS (ڕێكخراوی ستاتیستیكس بۆ په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگه) بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕێكخراوێكی ناحكومی. SOSS ڕێكخراوێكی خۆماڵی بێ هاوتا‌یه له هه‌موو عیراق به تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ڕووپێوی ئاماری له بواری يارمه‌تى مرۆيى ئاواره و په‌نابه‌ر و لێقه‌وماوان (Surveys: CAPI, CATI, & CAWI)، ڕاوێژكارى ئامارى، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی توێژینه‌وه‌ی بازاڕ، تۆماركردنى و شيكردنه‌وه‌ى ئه‌كاديمى داتا له هه‌موو بواره‌كان، ئه‌نجامدانى خولى ڕاهێنان بۆ كه‌رتى حكومى و ناحكومى، ئه‌نجامدانى لێكۆڵێنه‌وه‌ى چاودێرى و هه‌ڵسه‌نگاندن (M&E)، ئاماده‌كرنى كه‌ڵكى ئابوورى پرۆژه‌كان، چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یێك په‌یوه‌ست بێت به به‌خشینی زانیاری كۆمه‌لایه‌تی، ئابووری، بازرگانی، ژمێریاری، پزیشكی و ڕامیاری له ووڵاته‌كه‌مان، هه‌روه‌ها دانانی داتابه‌یز.
ئه‌م ڕێكخراوه دا‌مه‌زراوه به سه‌رپه‌رشتی پسپۆری ئه‌كادیمی به‌توانا و لێهاتوو كه بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و ماسته‌ریان هه‌یه له بواری جیاوازدا، هه‌روه‌ك ئامار، كارگێڕی، ئابووری، پڕۆگراماسازی، زمانه‌وانی. ئێمه دڵنیاین كه وڵاته‌كه‌مان پێویستی به‌و جۆره یارمه‌تیانه هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كان هه‌موو ئامارێكیان هه‌یه ده‌رباره‌ی كه‌رته جۆراوجۆره‌كان. بۆیه ئێمه له ڕێگای ڕاستین بۆ بنیاتنانی ووڵاتێكی نوێی پێشكه‌وتوو.
یه‌ك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی SOSS پێدانی زانیاری ڕاست و ڕه‌وا بۆ هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراق بۆ مه‌به‌ستی ئابووری، بازرگانی، كۆمه‌لایه‌تی، كشتوكاڵی، ڕامیاری، دارایی. ئامانجمان به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی ژیانی به‌رده‌وام بۆ هاوڵاتیان له ڕێگای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه سه‌ره‌كییه‌كان و پاڵپشتیكردنیان له ڕێگای باشتركردن و به‌هێزكردنی توانا و شاره‌زاییه‌كانیان. ئه‌م كاره ده‌توانرێت ئه‌نجام بدرێت ته‌نها له ڕێگای گه‌شه‌پێدان و به‌هێزكردنی ته‌كنه‌لۆژیای لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی، هه‌روه‌ها، تێكه‌ڵ بوون له گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی تر و پابه‌ندبوونمان به پێشكه‌ش كردنی خزمه‌ت گوزاری به باشترین شێوه. عێراق زۆر گرنگە لە ئاستی جیهانیدا بە هۆی سامانی سروشتی، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بۆیه زانیاری و توێژینەوەی پەیوەندیدار لەلایەن ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و كۆمپانیاكان داواکراوە بۆ په‌ره‌پێدانی کۆمەڵگه و خزمەت كردنیان.
له ساڵی 2011، SOSS توانی زۆربەی پارێزگاکانی عێراقی به‌خۆه بگرێت و تیمی کاریگەرلە هەریەکێکیان دابمەزرێنێت. ئێستا SOSS زیاتر لە 100 توێژه‌ری هەیە و لە 20 تیم لە سەرتاسەری عێراق پێك دێت. هەر ئەندامێکی ڕێكخراو ده‌بێت بڕوانامەی له دبلۆم كه‌متر نه‌بێت، لەگەڵ شارەزایی لەم بەرنامە خوارەوە بۆ شیکردنەوەی داتا هه‌بێت، هه‌روه‌ك:
Mobile Data Collection (MDC), SPSS, STATGRAPHICS, S-PLUS, XLSTAT, and MATLAB.