له هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ گشت كۆمپانیا خۆماڵیه‌كان و بیانیه‌كان، له مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵ دا، به پشتیوانی خوای گه‌وره ڕووپێوێكی گشتی ئه‌نجام درا بۆ بانكه‌كان، ماركه‌ی ئامێره كاره‌باییه‌كانی ماڵه‌وه، ماركه‌ی ئۆتۆمۆبیل، كۆمپانیاكانی ئاوی كانزایی، میدیاكان (ته‌له‌فزیۆن، ڕادیۆ، گۆڤار، ڕۆژنامه، ئینته‌رنێت)، له‌گه‌ڵ چه‌ندین پرسیاری دیمۆگرافی په‌یوه‌ست به كڕیار. جێگای ئاماژه‌پێكردنه كه هه‌ر یه‌ك له‌م به‌شانه‌ی كه باس كرا چه‌ندین پرسیار به خۆیه‌وه ده‌گرێت، هه‌روه‌ك:
- زانینی ناوی ئه‌و ماركه جیهانیانه‌ی كه هاوڵاتی خه‌ڵكی هه‌ولێر دێته‌وه یادی (ناسینه‌وه‌ی ماركه‌كان)؛
- دیتنی یان بیستنی ڕیكلامی ماركه‌كانی كۆمپانیا جیهانیه‌كان؛
- ئێستا كڕیار كه‌ل و په‌لی كامه ماركه جیهانیه‌كان ده‌یه‌وێت بكڕێت؟
- داهاتی مانگانه‌ی كڕیار و حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی كڕیار؛
- ئاستی زانستی كڕیار؛
- پیشه‌ی كڕیار، هتد.
بۆ زیاتر زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕووپێوهو چۆنیه‌تی به‌ده‌ست هێنانی داتا‌و شیكردنه‌وه‌ی، په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه.