كۆمپانیای SOSS بڕوانامه‌ی نێوده‌وله‌تی به‌ده‌ستهێنا له‌ژێر ناونیشانی ISO 9001: 2015 كه پێداویستییه‌كانی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی جۆری (QMS) به خۆوه ده‌گرێت. SOSS توانای هه‌یه كه خاڵه به‌هێزه‌كانی خۆی پیشان بدا بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه یاساییانه‌و ڕێك و پێكانه‌ی كه پێویسته بۆ مه‌عمیله‌كانی له ڕێگای بڕوانامه‌ی ISO.
ISO ڕێكخراوێكی نێوده‌وله‌تییه بۆ یه‌كخستنی پێوانه‌یی، كه چه‌ندین نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه له زۆربه‌ی ولاتانی جیهان، هه‌روها پێوانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی دروستده‌كات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كواڵیتی و كاركردنی هه‌موو جۆره جیاوازه‌كانی كۆمپانیاكان. كه‌واته ئه‌م ڕێكخراوه بناغه‌یه‌كی پته‌وه بۆ كه‌سانی تر، كه كواڵیتی كۆمپانیا هه‌ڵبسه‌نگێنن به به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆمپانیا هاوشێوه‌كانیان له بواری خۆێان دا. ڕێكخراوی ISO ئامرازى ستراتيجی به‌كارده‌هێنێت، كه یارمه‌تیده‌دات له كه‌مكردنه‌وه‌ی كات و خه‌رجی و هه‌ڵه. ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه له‌سه‌ر شێوازی ISO ده‌ڕوات به دڵنیاییه‌وه ده‌توانێت ده‌رئه‌نجامی ڕوون دیاری بكات له داهاتوودا.
داواكارییه‌كانی ISO 9001: 2015 داواكاری گشتییه‌و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك چ بچووك بێت یان گه‌وره، چ به‌رهه‌مهێن بێت یان دابینكه‌ری خزمه‌تگوزاری، ده‌كرێت خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵی دا و ئه‌م بڕوانامه‌یه به‌ده‌ست بهێنێت. داواكارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌م پێوانه‌یه ئه‌ویه كه ئه‌و خزمهتگوزارییانهو به‌رهه‌مانه‌ی كه كۆمپانیا پێشكه‌شی ده‌كات ده‌بێت بگاته خواست و ئاره‌زووی كڕیار و مهعمیلهكان. مه‌رجێكی تری ئه‌و پێوانه‌یه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت پڕۆسه‌و سیسته‌می به‌كارهاتوو له كۆمپانیادا یه‌كسان بێت له‌گه‌ل داواكارییه‌كانی كڕیاران.
وه‌ك سوودمه‌ندێك له ISO 9001: 2015، ده‌رده‌كه‌وێت كه كۆمپانیای SOSS هه‌ڵده‌ستێت به پڕۆسه‌كان و كاره‌كانی خۆی به‌پێی ڕازیبوونی كڕیاران و داواكارییه‌كانیان.